چوار کردار ڕێگە لە هەرسکردن دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتە تەندروستیەکان ئاشکرای دەکەن، ڕاستەوخۆ ئەنجام دانی ئەم کارانە دوای نان خواردن دەبێیتە هۆی ئەوەی کرداری هەرس کردن تێک بچێت توشی ئازاری گەدە ببیت.

کردارەکان بریتین لە

١-خۆشتن-چوونە گەرماو
مرۆڤ لە کاتی خۆشتن دا، پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە جەستەش پێویستی بەوەیە کە خوێنی زیاتری بۆ بڕوات بۆ ئەوەی بە ئاسانی کرداری هەرس ئەنجام بدات، بۆیە پێویستە کە نانت خوارد دوای ٣٠ خولەک بچیت بۆ گەرماو.

٢-خواردنەوەی چا
بە پێی توێژینەوەکان خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاسن لە خوێندا کە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ئەبێت کاتژمێرێک دوای نان خواردن چا بخۆیتەوە.

٣-خەوتن
هەندێک لێکۆڵینەوە هەیە وای دەردەخات، نوستن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش بەڵام هیچ بنەمایەکی نیەو تا ئێستا پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام نوستن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن دەبێتە هۆی نا ئارامی و دڵەکزێ.

٤-وەرزش کردن
پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن، ڕاستەو خۆ دوای نان خواردن نابێت وەرزش بکەن چونکە دەبێتە هۆی گرژ بوونی گەدەو ڕەق بوونی سک، بەڵام دەکرێت پاش ٢ کاتژمێر لە نان خواردن دەست بکەیت بە وەرزش کردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا