نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی ئێم ئێس

پۆڵەتیك پرێس:
ئێم ئێس یەكێكە لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی بەرگری، كە كاریگەری دەبێت لەسەر خانەكانی مێشكی مرۆڤ‌و دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە نێوان دەماخ و بەشەكانیتری جەستە.

هەرچەندە تائێستا بە تەواوی هۆكارەكانی ئەم نەخۆشییە ڕووننەكراوەتەوە، بەڵام پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێیان وایە هۆكاری بۆماوەیی و ژینگەیی كاریگەریان هەیە.

بەپێی توێژینەوە ئەم نەخۆشییە تا پەرە بسەنێت ، نیشانەكانیشی زیاتر دەردەكەوێت، هەروەها كاریگەری لە پیاوان زیاترە وەك لەژنان، بەزۆریش لە كەسانی تەمەن ٢٠ تا ٤٠ ساڵ دەردەكەوێت.

نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشییەكە بریتین لە:
تێكچوونی هاوسەنگی جەستە.
لەدەستدانی بیستن.
دروستبوونی كێشە لە بینین دا.
هەست كردن بە ئازار لە دەم و چاودا.
لاواز بوونی جەستە.
ئازار وگرژبوونی ماسولكەكان.
سڕبوونی دەست لەگەڵ دەم و چاو.
كێشەی میز كردن بە تایبەت لە كاتی نوستن دا .

هەندێك لەو كەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە لەوانەیە هیچ گرنگییەكی پێ نەدەن، بەڵام دوای سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە لە ٪‏٣٠ ئەو كەسانەدوای لە ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدا كەم ئەندام دەبن.

هۆكارەكانی نەخۆشی ئێم ئێس.
دەمارەكانی لەش بە مادەیەك داپۆشراون بە ناوی مایلین ئەم ماددەیە دەمارەكان دەپارێزێت، یارمەتیدەرن بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ مێشك ئەگەر هاتوو مایلین نەما، ئەوە ئەو زانیارییانەی كە بۆ مێشك دەچێت مێشك لێكدانەوەی هەڵەی بۆ دەكات و بە كاتێكی زۆرتر لە دۆخی ئاسایی پێی دەگات.

چارەسەری نەخۆشییەكە
هیچ چارەسەرێك بۆ ئەم نەخۆشییە نییە، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگای بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی باشەوە نیشانەكانی كەمتر بكەیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا