بەم زووانە هیندستان ڤاكسینی كۆرۆنای لوت تاقیدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكی كۆمپانیای bhrat biotech international Limited هیندی نامەیەكی داواكاری ئاڕاستەی چاودێرانی گشتی دەرمان كردووە، ئەوەش بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ڕێگەی لوتەوە.

كۆمپانیاكە ڕوونكردنەوەی لەبارەی ڤاكسینە پێشكەوتووەكە داوە، كە ناوی ئەم ڤاكسینە بە BBV154, ناونراوە، هەروەها بە هاوكاری بەشی تەندروستی زانكۆی واشینتۆن لە سانت لویس دروست كراوە.

ئەم ڤاكسینە لە ڕێگەی لوتەوە بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پێشبینی دەكرێت لە مانگی سێی ئەم ساڵدا ڤاكسینەكە تاقیبكرێتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە ڕێكخراوی تەندروستی هیند ڤاكسینی ئاسترازینكای بەریتانیای پەسەند كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا