پلاسخارت: یەکڕیزی تەنیا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا کورتنابێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمنیداری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی دەستوور لەهەرێمی کوردستان دەبێتە فاکتەری هێز بۆ هەموو عێراق.

لەمیانی کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور لەهەولێری پایتەختی هەرێم پلاسخارت وتی: دیموکراسیەت لەشەو و رۆژێکدا بەدینایەت، بەڵکو پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و پێویستی بەدیالۆگە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و پێویستە سەرکردایەتی هەرێم چارەسەر بۆ هەموو کێشە ئێستاییەکان و کێشە درێژمەوداکان بدۆزێتەوە.

بەپێی قسەی پلاسخارت، یەکڕیزی تەنیا لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیدا کورتنابێتەوە، بەڵکو دەبێت لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێسوەختەوە پلاسخارت وتی: دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە لەدوای مانگی تشرینی یەکەم عێراق دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە و بەشداری هاوڵاتیان لەو هەڵبژاردنە زۆر شت دەگۆڕێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا پلساخارت ئەوەیخستەڕوو، ئەو دەستوورەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزکردنی عێراق و زۆر گرنگە هەمووان بەیەکەوە کار بۆ بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا