پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی،، ئەمڕۆ مژدەی ئەوە رادەگەیەنن كە ئەو مادەی تایبەت بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاوات شێخ جەناب ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كردنەوەی هەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی و پۆلیس چووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو وەك هەنگاو یەكەم یاساكە بۆسەرجەم كارمەندانی شارستانی و كەرتی پۆلیس جێبەجێدەكرێت و هەژمێری بانكیان بۆ دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەو كارەیە بۆ ئەوەیە مووچەخۆران لە ڕێی بانكەوە مووچەكانیان وەربگرن، ئەویش هەم بۆ پێدانی مووچە، هەروەها بۆ وەرگرتنی باركۆدی بێ هاوتایە بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ تەواوی كاروبارەكانی خۆیان ئەو ئەژمارە بەكار بێنن.
هاوكات عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرپەرشتیاری لیژنەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی باسی لەوەكرد، بەگشتی فەرمانبەران بایۆمەترییان بۆ كراوە لەگەڵ كۆدی بێهاوتای تەواوی زانیارییەكان لەبارەی مووچەخۆرانەوە دەكەونە بەردەستی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تا ئێستاش یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان بۆ كراوە و سیستمەكەش لە تۆماركردن بەردەوامە.
وتیشی، “تا ئێستا 450 هەزار مووچەخۆر لە كوردستان ئەژمێری بانكییان بۆ كراوەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت”.
بەپێی ماددەی 13 لە یاسای چاكسازی كە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران بڕیارە سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم هەژمارەكەیان بۆ بكرێتەوە.