چەند ئامۆژگارییە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کات منداڵەکانمان پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوە، کە ئەمەش مەترسی هەیە ڕەنگە منداڵەکە توشی نەخۆشی بکات، لە حاڵەتی پلەی گەرمی بەرزدا یاخود زۆر جار مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر تیشکی خۆر دەبێتە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەڵام هەندێک ئامۆژگاریمان بۆ هێناون بۆ ئەوەی بتوانن لەو کاتانەدا پلەی گەرمی منداڵەکان داببەزێنن.

ئامۆژگارییەکان بریتین لە

١-پاراستنی پلەی گەرمی ژوورەکە لە نێوان ٢١ بۆ ٣٣ پلەی سیلیزی.

٢-منداڵەکە ناچار مەکە نان بخوات کاتێک ئارەزووی لێ نیە.

٣-جلی لۆکەی تەنکی لەبەر بکەو زیادە ڕەوی مەکە لە لەبەر کردنی جل و بەرگ بۆی

٤-منداڵەکەت هان بدا بۆ خواردنەوەی شلە پێویستەکان وەک ئاو شەربەت بۆ ئەوەی جەستەی وشک نەبێتەوە.

٥-منداڵەکە بە ئاوی شلەتێن بشۆ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش

٦-ئەگەر پێویستی کرد دەتوانیت ئاوی سارد بەکار بهێنی بۆ دابەزاندنی تاکە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا