پۆڵەتیک پرێس
هەرمێ یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان.
هەرمێ ئەو جۆرە ڕیشاڵانەی تێدایە کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، ڕیشاڵەکانی ناوی یارمەتی بەکتریا سوودبەخشەکان دەدات و کۆلیستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە، کرادری هەرس و جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکات، ڕێگری لە قەبزی دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە لەجۆری2 کەم دەکاتەوە.
هەرمێ ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە هەوکردنەکانی جەستە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەو هەموو سوودانەشدا بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو و تەندروست بخورێت، چونکە زیادەڕوی کردن لەهەر خواردنێکدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.