ئەم دەرمانانە هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ

پۆڵەتی پرێس

پزیشکی ڕوسی ئەلسکەندەر میاسنیکۆڤ ڕایگەیاند دەرمانەکانی ئەنتی بایۆتیک و دابەزاندنی پەستانی خوێن لەوانەیە هۆکاربن بۆ هەڵوەرینی قژ.

پزیشکە باس لەوە دەکات بەنزیکەی ڕووتانەوەی %20 ی قژ نیشانەیەکی کەچەڵ بوونە، بەڵام بەردەوام بەکارهێنانی دەرمانەکانی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەنتی بایۆتیک و گەدە هۆکارێکن بۆ هەڵوەرینی قژ.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکرد کاتێک کەسێک بەدەست هەڵوەرینی قژیەوە دەناڵێنێت پێویستە ئاگاداری ئەو دەرمانانە بێت کە بەکاریدەهێنێت و لەو کاتەدا سەردانی پزیشک بکات بۆئەوەی ئەو ڤیتامینانەی پێبدات کە یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدەن و ڕێگری لە ڕووتانەوەی دەکەن، جەختی لەوەشکردووە زیاتر خانمان ڕووبەڕووی هەڵوەرینی قژ دەبنەوە بەهۆی کەمی کانزای ئاسن و پڕۆتینەکان لە سیستمی خۆراکیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا