پۆڵەتیک پرێس
بەردەوام بەرزی کۆلیستڕۆڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان زیاددەکات، سیستمی خۆراکی ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ هەیە، هەندێک لە خواردن و میوەکان یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
ئەم پێنج میوەیە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن:
-شلیک
یەکێکە لەو میوانەی بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانەکانە.
-سێو
سەرچاوەیەکی باشی بەکتینە، کە جۆرێکی ڕیشاڵە یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
-میوە مزرەکان
میوە مزرەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەرگری لەش بەهێزدەکەن و کۆنتڕۆڵی کۆلیستڕۆڵ دەکەن.
-ترێ
توێژینەوەکان دەریانخستووە ترێ یەکێکە لە میوە گرنگەکان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.
-ئاڤۆکادۆ
ئاڤۆکادۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی چەوریە سروشتیەکانە و هیچ کۆلیستڕۆڵێکی خراپی تێدانییە، بۆیە ئەو کەسانەی توشبووی بەرزی کۆلیستڕۆڵن دەتوانن بێ هیچ ترسێک بیخۆن.