پۆڵەتیک پرێس
خواردنەوە وزەبەخشەکان زیانێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و باشترە نەخورێنەوە، لەجێی ئەوان چەندین خواردنەوەی سروشتی هەن وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن.
چوار خواردنەوەی سروشتی وزە بە جەستە دەبەخشن:
-قاوە
توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی گونجاو کە لە پێنج کوپی قاوە تێپەڕنەکات مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
-چا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە دەکات و سەرچاوەیەکی باشی وزەیە.
-شیر
دەوڵەمەندە بە کانزا گرنگەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی و سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە.
-شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ
شەربەتی سروشتی میوەکان کە شەکری تێنەکرێت وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن.