سوودی خواردنی چەرەسات و میوە وشککراوەکان لەوەرزی زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

چەرەسات و میوەوشککراوەکان بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان هەستی تێربوون زیاددەکەن، کە بەهۆی سەرماوە هەستکردن بە بەرسێتی زیاتر دەبێت، بۆیە دەتوانرێت وەک ژەمێکی سووک بخورێت بەپێی ماڵپەڕی”health”.

چەرەسات و میوەوشککراوەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و چەوریە تەندروستەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و هەستی تێربون زیاددەکەن بەوشێوەیە ڕێگری دەکەن خواردنی خراپ و ناتەندروست بخورێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە میوەوشککراوەکان وەک کشمیش، هەنجیر و هەڵوژە ئەگەر زیادەڕەوی لەخواردنیاندا بکرێت دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن.

Sohati - الفواكه المجففة والكولسترول

چەرەساتەکانیش بەهەمان شێوە نابێت زیادەڕەوی لەخواردنیاندا بکرێت بۆنموونە بادەم و گازۆ ڕێژەیەکی زۆر ئۆکسالاتیان تێدایە زیادەڕەویکردن تێیاندا لەوانەیە زیان بە تەندروستی گورچیلە بگەیەنن و ببنە هۆی دروستبوونی بەرد، بەشێوەیەکی گشتی بەشێک لە چەرەساتەکان بەسوودترن وەک بادەم، بندوق و گوێز سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا