پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری خۆراک دەڵێت: پێنچ خواردن یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدەن و سوودێکی تەندروستی زۆری پێدەگەیەنن.
پزیشکەکە باس لە گەشەی ماسولکەکان دەکات و دەڵێت سیستمی خۆراکی کاریگەری زۆری لەسەر ماسولکەکان هەیە، یەکێک لەو خواردنانە گۆشتی مانگایە کە نزیکەی 22 گرام پڕۆتین و ترشە ئەمینیەکانی تێدایە یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات.
سنگی مریشک خواردنێکی دیکەی سوودبەخشە 100 گرام سنگی مریشک 110 کالۆری و 23 گرام پڕۆتینی تێدایە جگە لەوەش ڤیتامین بی تێدایە و بۆ کرداری هەرس ئاسانە، هێلکە 13 گرام پڕۆتین و زینکی تێدایە یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات، ماسیەکانی سەلەمون و ماکریل هەروەها ڕۆبیان ئۆمێگا سێیان تێدایە و یارمەتی گەشە و بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدەن.
ماست و پەنیر دوو بەرهەمی دیکەن 100 گرام لەو دوو بەرهەمە نزیکەی 16 گرام پڕۆتینی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە.