پۆڵەتیک پرێس
ڕیحانە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی بۆن و تامێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتەکان دەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان و چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.
ڕیحانە چارەسەری سەرمابوون و هەوکردنەکانی گەروو و لوت دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات و پارێزگاری لێدەکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕیحانە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، دڵ و دەمارەخوێنەکان دەکات، پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە، ڕێگری لە هەوکردنەکانی مێشک دەکات.