مەترسیەکانی بڵاو بوونەوەی خاڵی سەرپێست

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک خاڵ لەسەر پێستی دەردەکەوێت لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەیاندا، ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر جیاوازی هەیە.

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ئەسکەندەر میاسنیکۆڤ دەڵێت، گەشەسەندنی خاڵ هەندێک کات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پێست.

پزیشکەکە ڕوونیشی دەکاتەوە، هەندێک خاڵ کە بەخێرایی گەشە دەکەن بە ئەندازەی زیاتر لە ٦ ملیم ڕەنگە بە زووی توشی شێرپەنجەی پێستت بکات باشتر وایە فەرامۆش نەکرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا خاڵی مەترسیدار، ڕەنگێکی لێڵ و ناڕێکی هەیە، هەندێک کات ڕەنگی تۆخ و شینەوەبووە.

پزیشکەکە وتیشی پێویستە چاودێری ئەو خاڵانە بکرێت پێش بەکارهێنانی لێزەری موو، تاوەکو پێشتر چارەسەربکرێت زیانی زیاتری بەرنەکەوێت، هەروەا ئاماژەی بەوەدا ئەو کەسانەی پێستیان کاڵە باشتر وایە ئاگاداری ئەو خاڵانە بن کە لەسەر جەستەیان دروست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا