پۆڵەتیک پرێس
بەپێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان نەخۆشی لەبیرچونەوە(زەهایمەر) و سیستمی خۆراکیدا هەیە.
بابەتەکانی ئیشی هەویر، شیرینیەکان و خواردنەوە گازیەکان هۆکارێکن بۆ هەوکردنی مێشک و تێکدانی خانەکان، زانایان لە زانکۆی بەڕیتانی دەڵێن: پەیوەندی لەنێوان گیرانی دەمارەکان و ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر شیکریان تێدایە هەیە.
زانایان باس لەو خواردنانەش دەکەن کە دەوڵەمەندن بە بەهاراتە تونەکان ئەمەش گاریگەری خراپی لەسەر چالاکی مێشک دەبێت، چونکە مادەی کابسیسینی تێدایە، خواردنە خێراکان و سوورەکراوەکان بەشێکن لەو خواردنانەی مەترسیان بۆ سەر مێشک هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە و دەبنە هۆی دابەزاندنی چالاکی مێشک.
ئەنجامی هەندێک لێکۆڵینەوەی دیکە کە زانایان لە چین کردیان دەریدەخەن، خواردنە لە قتونراوەکان، خوێ، گۆشت و پەنیرە ئامادەکراوەکان مەترسیەکی زۆر لەسەر مێشک دروست دەکەن و دەبنە هۆی هەوکردنەکانی مێشک و زیان بە بۆریە خوێنەکان دەگەیەنن.