پێنج خواردن یارمەتی بەهێزبوونی توانای سەرنجی منداڵ دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

دەتوانرێت مێشکی منداڵ و بەهێزبوونی سەرنجی لەڕێگەی هەندێک خواردنەوە گەشەی پێبدرێت، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تواناکانیان هەیە بەتایبەتی لە قوتابخانەدا.

ئەم خواردنانە یارمەتی بەهێزبوونی سەرنجدانی منداڵ و مێشکیان دەدەن:

-هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە، زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر کۆلینی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی سەرنج و بیرەوەری دەدات.

-شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزا و ڤیتامینەکانە کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە و مێشکی منداڵ هەیە.

طرق لتقوية الذاكرة عند الأطفال - مجلة رجيم

-پاقلەمەنیەکان
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا، کاربۆهیدراتە تەندروستەکان و ڕیشاڵەکانیان تێدایە وزەیەکەی زۆر بە منداڵ دەبەخشن و یارمەتی بەهێزبوونی توانای سەرنجدان دەدەن.

-میوە و سەوزەواتەکان
باشترین سەرچاوەی دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن و بەهێزی دەکەن.

-بەرهەمی شیرەمەنیەکان
دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ڤیتامینەکان کە بۆ گەشەی خانەکانی مێشک گرنگن، بە سەرچاوەیەکی وزەی زۆر باش بۆ مێشک دادەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا