پۆڵەتیک پرێس
مۆز سودێکی زۆری بۆ پێست هەیە، چونکە ڤیتامینەکان، پۆتاسیۆم و مادەی سیلیکای تێدایە یارمەتی پاراستنی پێست دەدات و کۆلاجین بەرهەمدەهێنێت بۆ شێدارکردنەوە و نەرمکردنی پێست، هەروەها توێکڵی مۆزیش سوودی بۆ پێست هەیە.
سوودەکانی مۆز، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری زیپکە و چرچولۆچی دەکات، دژەبەکتریای تێدایە ڕێگری زیپکە دەکات، ڤیتامینەکانی تێدایە پێست لە تیشکی خۆر و پەڵە دەپارێزێت، ڕێگری لە وشکبوونی پێست دەکات.
چەند ماسکێکی مۆز بۆ پێست:
-ماسکی مۆز و ماست بۆ شێدارکردنەوەی پێست
مۆزێک ورد دەکەیت و کەوچکێکی گەورە ماستی تێدەکەیت، تێکەڵەکە لە پێستت دەدەیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر دەموچاو بڵاویدەکەیتەوە، دواتر وازیلێدەهێنیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە ئاوی گەرم و پاککەرەوی تایبەت دەیشۆیت، هەموو ڕۆژێک ئەم ماسکە دەکەیت بۆ ماوەی مانگێک بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.
-ماسکی مۆز و لیمۆ بۆ شێدارکردنەوەی پێست
مۆزێک ورد دەکەیت کەوچکێکی گەورە شیر و کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆی تێدەکەیت، هەمووی تێکەڵ دەکەیت و لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم و پاککەرەوەی تایبەت دەیشۆیت، هەفتەی دووجار ئەم ماسکە دەکەیت.
-ماسکی مۆز بۆ زیپکە
توێکڵی مۆزێک ورد دەکەیت، نیو کوپ ئاردی شۆفان و سێ کەوچکی گەورە شەکری تێدەکەیت، هەمووی لە خەڵاتە دەدەیت، دواتر لە زیپکەکانی دەدەیت بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم و پاککەرەوەی تایبەت دەیشۆیت و کرێمی شیدارکەرەوە بەکاردەهینیت، ئەم ماسکە هەفتەی دووجار بۆ سێجار دوبارەدەکەیتەوە.