چوار هۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی سی

پۆڵەتیک پرێس

شاری مەلیک سعودی پزیشکی ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە کارەکانی ڕۆژانە هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سی، ئەمە جگە لە جگەرەکێشان کە بە سەرەکیترین هۆکاری شێرپەنجەی سی دادەنرێت.

باسی لەوەکردووە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سی بریتین لە، بەرکەوتن بە کانزا ژەهراوییەکانی وەک ئەرسینیک، کرۆمیۆم و نیکڵ، هەروەها دانیشتن لەتەنیشت کەسێکی جگەرەکێش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

جەختی لەوەشکردەوە توشبوون بە شێرپەنجەی سی لەوانەیە بەهۆی بۆماوەی یان بەرکەوتن بە گازی ڕادۆنەوە بێت، کە لە بەرد، تۆز یان لەناو بینا و ماڵەکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا