پۆڵەتیک پرێس
کەلەرم چەندین جۆری جیاوازی هەیە، کەلەرمی سەوز یان سپی یەکێکە لە سەوزەواتە تایبەتەکان ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، دژەئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و کەمخوێنی کەمدەکاتەوە، بۆیە پێویستە کەلەرم ڕۆژانە بەشێکی سەرەکی زەڵاتە و سەوزەواتەکان بێت و بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.