ماوەی چەن دەتوانیت گۆشت لەدەرەوەی بەفرگر دابنێیت؟

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژنی قوربان، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەیەوێت قوربانی بکات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە ئەو ڕۆژەی ئاژەڵەکە سەرئەبڕن و ئامادەی ئەکەن، ئەو گۆشتە زۆرە لە خراپ بوون بپارێزن، هەربۆیە زۆر بیردەکەنەوە تاوەکو خۆیان لەو کێشەیە بە دوور بگرن، بە تایبەت کە دەزانن پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە لە کاتی جەژندا.

هەربۆیە بەپێی ڕێنماییەکان باشتر وایە، گۆشتەکە لە ٢ کاتژمێر زیاتر لە دەرەوی بەفرگردا نەهێڵرێتەوە، هەنذێکیشیان باشتر وایە تەنها یەک کاتژمێر لەدەرەوەی بەفرگر بهێڵرێتەوە، بۆ ئەوەی گۆشتەکە میکرۆباوی نەبێت.

گۆشتیش بەپێی جۆرەکەی پێویستە بەم شێوەیە لە بەفرگردا هەڵبگیرێت

پارچە گۆشت، باشتر وایە ٣بۆ ٥ ڕۆژ لە بەفرگردا بێت و ٤ بۆ ٦مانگ لە فرێزەرەکەیدا.

ستیکی گۆشت، ٣بۆ ٥ ڕۆژ لە بەفرگردا، ٦بۆ ١٢ مانگ لە فرێزەردا.

قیمە، باشتر وایە لە بەفرگردا تەنها دوو ڕۆژ لە دووەم ڕۆژدا بەکار بهێندرێت، بەڵام لە فرێزەردا، ٣ بۆ چوار مانگ.

زمان، دڵ گورچیلە جگەر، باستر وایە تەنها دوو رۆژ لە بەفرگردا بێت، ماوەی ٣ بۆ ٤ مانگ لە فرێزەری بەفرگرەکەدا بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا