پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هێلکە بەیەکێک لە تەندروستترین خواردنەکان دادەنرێت و سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی بە خاوی مەترسی بۆ تەندروستی هەیە.
بەشێک لە خەڵک بەتایبەتی ئەوانەی وەرزش دەکەن هێلکە بە خاوی دەخۆن بۆئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین بەدەستبهێنن، بەبێ ئەوەی بزانن ئەوە مەترسییەکی زۆری لەسەر تەندروستییان دەبێت و لەوانەیە ڕووبەڕووی زیان ببنەوە.
بەپێی ماڵپەڕی ئەمریکی”healthline” لەوانەیە خواردنی هێلکەی خاو ببێتە هۆی توشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا کە لەسەر توێکڵی هێلکە یان ناوی هەیە و هۆکارە بۆ توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی بەکتریا، نیشانەکانی توشبوون بە بەکتریای سالمۆنێلا بریتین لە:
-سکچوون
-تا
-ڕشانەوە
-ڕەقبوونی سک