پۆڵەتیک پرێس
تەماتە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی لە هەموو چێشتخانەکاندا هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و کالۆری کەمە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە.
تەماتە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی دابەزینی کێش و پەستانی خوێن دەدات، جەستە لە هەوکردن و ژەهرەکان ڕزگار دەکات، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات، تەماتە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەتایبەتی لەوکەسانەدا کە توشبووی شەکرەن لەجۆری دوو.
شەربەتی تەمایە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان جوڵەی ڕیخۆڵەکان ڕێدەخات و یارمەتی کرداری هەرس دەدات، ڕێژەیەکی زۆر بێتاکارۆتین و ڤیتامینەکانی تێدایە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ دەکات، ئەو دەوڵەمەندیەی شەربەتی تەماتە بە ڤیتامین سی پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.