ئایا دوای چاکبوونەوەت لە کۆرۆنا بۆن دەکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

کەمبوونەوەی هەستی بۆن کردن دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر کەسانی توشبوو دروست دەکات.

هەندێک کەس پێیان وایە دویا چاک بوونەوەیان ، لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆنەکان پێیان نامۆن، هەندێکیان وەک دووکەڵی جگەرە وان، یان بۆنێکی پیس وان، هەندێک لە خواردنەکانیش تامێکی ناخۆش و خراپیان هەیە.

ئەم حاڵلەتە بە پارۆسیما ناسراوە، بۆ ماوەیەکی کاتی کەسانی چاکبۆوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەستی بۆنکردنیان لە دەست دەدەن یاخود هەستی بۆنکردنیان دەشێوێت.

بەپێی تاقیکردنەوەکانیش، ئەم حاڵەتە هەستێکی ناخۆش بۆ کەسی توشبوو دروست دەکات و کاریگەری لەسەر بەجێ دەهێڵێت، ڕاپۆرتەکانیش ئاشکرای دەکەن لە ٪٧ ی ٣ هەزار لەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بە هۆی لەدەست دان یاخود تێک چوونی هەستی بۆنکردنەوە دەناڵێنن.

ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێت، بەڵام جێی مەترسی نیەو وردە وردە کەسی توشبوو، هەستی بۆنکردنی بۆ دەگەرێتەوەو ڕێک دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا