ڕۆژانە خواردنی میوەکان چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی ئەستونی بەڕیتانیا ئەنجامدراوە دەریدەخات ڕۆژانە خواردنی میوەکان چارەسەری خەمۆکی دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی ڕۆژانە پێنج پارچە لە میوەکانیان خواردووە مەترسی توشبوونایان بە خەمۆکی کەمتربووە بەراورد بەو کەسانەی نەیانخواردووە، میوەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

 

توێژینوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەو کەسانەی ڕۆژانە سێویان خواردووە کەمتر تووشی خەمۆکی بوون و ئەو کەسانەشی بەردەوام پەتاتەی سوورەکراو و چپسی پەتاتەیان خواردووە زیاتر تووشی دوودڵی و دڵەڕاوکێ بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا