پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک لە جیهاندا بەشێوەیکی گونجاو دەچنە گەرماوی بوخاریەوە لە دەرەوە یان ماڵەوە، چونکە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
گەرماوی بوخاری ژورێکی تایبەتە و بە تەواوی جیاوازە لە ساونا، چونکە ساونا ئەو هوایەی تێیدایە گەرم و وشکە، بەڵام گەرماوی بوخاری هەواکەی گەرم و شێدارە.
سوودەکانی گەرماوی بوخاری:
– سوڕی خوێن چالاک دەکات
-ڕێگری لە هەڵئاوسان و خوێن تێزان دەکات
-پێست ڕەونەقدار دەکات
-یارمەتی تەندروستی جومگەکان دەدات
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
-لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات
-بەرگری لەش بەهێز دەکات
-دڵەڕاوکێی کەم دەکاتەوە
-یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات
-یارمەتی بەرهەم هێنانی کۆلاجینی پێست دەدات