پۆڵەتیک پرێس
خورما یەکێکە لەو خواردنانەی لە ڕەمەزاناندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوون.
سوودەکانی خواردنی خورما لە مانگی ڕەمەزاندا:
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات.
-پڕۆتین بەشێکی سەرەکیە بۆ دابەزاندنی کێش، خورما ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-بەشێوەیەکی گشتی شیرینیەکان زیانبەخشن، بەڵام ئەو کەسانەی بەرۆژوون پێویستیان بە شەکری سروشتی هەیە خورما تامێکی شیرین و تایبەتی بەهۆی شەکرە سروشتیەکانەوە هەیە، بۆیە دەتوانرێت لەجێی شیرینیەکان بخورێت.
لەکاتی ڕۆژوو شکاندا دەتوانرێت سێ بۆ پێنج دەنک خورما بخورێت هەستی برسێتی و خواستی خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شیرینی کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.