پۆڵەتیک پرێس
وەرزی زستان بە وەرزێکی خراپ بۆ منداڵان دادەنرێت، چونکە توشبوون بە نەخۆشییەکان تێیدا زیاتر دەبێت وەک پەتای وەرزی، ئەنفلۆنزا و کۆکە، هەندێک لە خواردنەکان لەوەرزی زستاندا بەرگری جەستەی منداڵ دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم خواردنانە لەوەرزی زستاندا بۆ منداڵان بەسوودن و بەرگری جەستەیان بەهێزدەکەن:
-ئەو شۆربایانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان
شۆربای سەوزەواتە تەندروستەکان کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی وەک سپێناخ، بڕۆکلی، قارچک و چەوەندەر یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن.
-پەتاتەی شیرین
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم و بێتاکارۆتینەکان بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵ زۆر بەسوودە.
-چەرەسات و میوە وشککراوەکان
گازۆ، کشمیش، هەنجیر، بادەم، خورما، فستق، گوێز و عەلی بابا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینە گرنگەکانیان بۆ جەستە تێدایە.
-کیوی و پڕتەقاڵ بەباشترین میوەکان لەوەرزی زستاندا بۆ منداڵ دادەنرێن دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
-هێلکە
بەیەکێک لەباشترین خواردنەکان بۆ منداڵ دادەنرێت بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە.