چوار خواردن یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

سوڕی خوێن یارمەتی هەموو ئەندامەکانی جەستە دەدات بۆ جێجەجێکردنی کردارەکانی، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و مێشک دەکات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و یارمەتی خێرا ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.

بەپێی ماڵپەڕی”newsbyteapp”، چوار خواردن یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدەن:

-بیبەری تون
ماددەیەکی کیمیایی تێدایە بەناوی کابسیسین یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات.

فوائد الفلفل الأخضر الحار للنساء في علاج الأمراض | مجلة سيدتي

-سیر
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ماددەی ئەلیسین کە لە سیردا هەیە یارمەتی پشوودانی سوڕی خوێن دەدات لەڕێگەی دابەزینی پەستانی خوێن و پاڵنانی خوێن بۆ ئەندامەکان.

ما فوائد تناول الثوم على الريق؟

-هەنار
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە میوە زۆر باشەکان بۆ باشتربوونی سوڕی خوێن دادەنرێت.

Fácil de comprender Golpeteo sufrir الرمان و الحمل aeropuerto visitante  Húmedo

-چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە نیترات کە جەستە دەیگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نیتریک، ئەویش سوودێکی زۆری بۆ سوڕی خوێن هەیە و یارمەتی زیاتر ڕۆیشتی خوێن بۆ جەستە دەدات.

فوائد البنجر المذهلة | عربي بوست

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا