پۆڵەتیک پرێس
نان بەشێکی سەرەکی ژەمە خۆراکیەکانی ڕۆژانەیە، بەچەند شێوەیەکی جیاواز لە ئاردی سپی و بۆر ئامدەدەکرێت، زیادەڕەویکردن لە خواردنی نانی سپیدا مەترسیدارە و چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
زیادەڕەویکردن لە خواردنی نانی سپیدا ئەم زیانانەی دەبێت:
-زیادبوونی کێش
بەپێی توێژینەوەکان ڕۆژانە خواردنی دوو ژەم یان زیاتر لە نانی سپی مەترسی زیادبوونی کێش و توشبوون بە قەڵەوی زیاددەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن پێویستە لە خواردنی نانی سپی دووربکەونەوە.
-بەرزبونەوەی پەستانی خوێن
ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنیانەوە دەناڵێنن پێویستە واز لەخواردنی نانی سپی بهێنن، چونکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزبونەوەی پەستانی خوێن هەیە.
-بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن
ئەگەر لەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنیت پێویستە ڕاستەوخۆ لەخواردنی نانی سپی دووربکەویتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و خواردنی هۆکارێکە بۆ کۆنتڕۆڵنەبوونی ڕێژەی شەکری خوێن.