مەترسیەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشی سییەکان باس لە مەترسیەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکات، کە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکانی وەک، سی و شێرپەنجەی سی.

بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە جگەرەی ئەلیکتۆنی ڕێگایەکە بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشانی ئاسایی و زیانی نییە، بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە چونکە ئەو شلەیەی دەکرێتە جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە گەرم دەبێت و دەبێت بە هەڵم ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

تحذير من السجائر الإلكترونية لإحتوائها مواد سامة تسبب العقم - مجلة هي

پزیشکەکە باس لەوە دەکات جگەرەی ئەلیکترۆنی هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی کرداری هەناسە و ڕەبۆ، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و دەمارە خوێنەکان دەبێت و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.

تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی باشتر بێت وەک لە جگەرەی ئاسایی، ژمارەیەکی زۆری ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن دوای ماوەیەک دەچنەوە سەر جگەرەی ئاسایی، هەروەها ٨٥٪ی ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن بەردەوام دەبن لە جگەرە کێشانی ئاسایی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک