زیانەکانی تێکەڵکردنی شیر و چا

پۆڵەتیک پرێس

ئانا بێلسۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراک، لە چاوپێکەوتنێکدا، باسی لە مەترسیە تەندروستیەکانی  شیرو چا کرد پێکەوە.

بێلسۆڤا وتی ئەو بۆچوونەی هەیە دەربارەی ئەوەی خواردنەوەی شیر و چا پێکەوە، توشی شێرپەنجەت دەکات هەڵەیە، ئەتوانیت لە ڕۆژێکدا تەنها فنجانێک بخۆیت زیانت پێ ناگەیەنێت بەڵام زیاتر نا.

ئاماژەی بەوەش دا، کافایین و تورین لە چادا هەیە، دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئەو کالسیۆمەی لە شیردا هەیە، هەربۆیە سودەکانی شیر کەم دەکاتەوە.

کاتێک چا بۆ شیر زیاد دەکەین، واتە ماڵئاوایی لەو کالسیۆمە دەکەین کە لە شیردا هەیە، بەهەمان شێوە کاریگەرییەکانی چا کەم دەکاتەوە، ڕەنگە ئەمەش بۆ گەدە زیان بەخش بێت، بەڵام بۆ کەسێک ئەگەر نەخۆشی درێژ خایەنی گەدەت هەبێت پێشنیاری خواردنەوەی چای بۆ دەکرێت لەگەڵ شیر بۆ ئەوەی زیانی چا بە گەدەی نەگات.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیاری زۆر خواردنەوەی ناکرێت، بۆ ئەوەی کاریەری لاوەکی لەسەر گەدە دروست نەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا