پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕەکان چەندین لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بەم بابەتە کردووە، تازەترین لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ڤاکسینی کۆرۆنا زیانی بۆ خانمانی دووگیان نییە.
پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەکانی خانمان و لەدایکبوون لە زانکۆی ئەمریکی چەند لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە، لەئەنجامدا دەرکەوتوە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کاتی دووگیانی، دوای منداڵبون و کاتی شیرپێدان هیچ زیانێکی نییە.
ڤاکسینەکە نابێتە هۆی کەمئەندامی یان هەر کێشەیەکی دیکەی تەندروستی، کاریگەرییە لاوەکییەکانی بۆ کەسێکی ئاسایی چەندە بۆ خانمانی دووگیانیش ئەوەندەیە.
لە سەرەتای بەکارهێنانی ڤاکسینەکە، کەسانی ئاسایی و خانمانی دووگیانیش لەوانەیە توشی هەوکردنی قۆڵ ببن یان هەست بە هیلاکی بکەن، بەڵام کاتییە و نامێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە خانمانی دووگیان پێش وەرگرتنی ڤاکسینەکە و دوای وەرگرتنیشی سەردانی پزیشکی تایبەت بەخۆیان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.