کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کێشەیەکی مەترسیدارە بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان، چونکە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جەستە دروستدەکات و هۆکارە بۆ دروستبوونی چەندین نەخۆشی جیاواز.

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە:

-یەکێک لە دیارترین کاریگەرییە خراپەکان گیرانی بۆریەخوێنەکان کە مەترسییەکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ دەبێت.

-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ و ئازاری سنگ.

-یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دیکە توشبوونە بە جەڵتەی دڵ، چونکە گیرانی بۆریەخوێنەکان هۆکارێکە بۆ جەڵتەی دڵە.

-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی مێشکە.

-لە هەموو پینج کەسێک کە پەستانی خوێنیان بەرزە یەکێکیان بەدەست نەخۆشیەکانی گورچیلەوە دەناڵێنن، چونکە کاتێک بۆریەخوێنەکان دەگیرێن گورچیلەکان ناتوانن بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا