دەرئەنجامە خراپەکانی ئازاری ددان

پۆڵەتیک پرێس

ئالیکساندەر میاسینکۆڤ پزیشکی پسپۆڕی ڕوسی وتی، کێشەی ددان دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

میاسینکۆڤ وتی، هەبوونی کێشە لە ددانەکان پشتگوێ خستنی کێشەی ددانەکان ئەنجامی مەترسیداری هەیە کاتێک کار لە کار ئەترازێت بە سەختی زیان بە شانەی ددانەکان دەگات، هەروەها زیان بە چینی مینای ددان دەگەیەنێت، کاریگەری دەکاتە سەر دەماری ددان لە کۆتایدا.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەش دا، ئازاری ددانەکان دەبێتە هۆی سەر ئێشەی بەهێز، هەروەها خواردنی خراۆ دەبێتە هۆی هەوکردنی شەویلگەو جومگەگان.

هەروەها وتیشی، بۆشایی ێوان ددانەکان، دەبنە زەوییەکی بە پیت بۆ بەکتریاو هەوکردن بەهۆشیەوە کێشەی تەندروستی بۆ دڵ دروست دەبێت.

ڕوونیشی کردەوە، یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو دەر ئەنجامانە بریتیە لە دروست کردنی کێشە لە کۆئەندامی هەرسدا، ئەمەش هەندێک کات رەنگە ببێتە هۆی توشبوونت بە نەخۆشی شێر پەنجە.

هەروەها وتی مانەوەی بەکتریا لە سەر زمان دەبێتە هۆی توشبوونت بە، شێرپەنجەی پەنکریاس، چەندین جۆری شێڕپەنجە هەیە کە لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەوە توشت دەبێت، هۆکاری سەرەکیشیان هەوکردنی ددانەکانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا