ئەو خۆراكانەی مێشكی مرۆڤ چالاك دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
خەڵكانێكی زۆر كێشەی لەبیرچوونەوەیان هەیە، بەتایبەتی لە كاتێك دا پەستانی دەروونی زۆریان لەسەرە، هەروەها لە كاتی هەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەری نەخۆشی لەبیر چوونەوە دەكرێت توشی زۆرێك لە خەڵك ببێت بەبێ جیاوازی تەمەن، سێ خۆراك هەیە كە یارمەتی بەهێز بوونی هزرت دەدات ئەوانیش ئەمانەن.

یەكەم: هێلكە، هێلكە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە ماددە و ڤایتامینی زۆر بەهێزی تێدایە وەك ڤایتامین B6وB12 كە یارمەتی چالاك بوونی دەماخ دەدات.

دووەم: سەوزەوات، پسپۆرانی بواری خۆراك ئامۆژگاری دەدەن لەبارەی خواردنی سەوزە بە تایبەت ڕەنگ سەوزەكان، یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر مێشك و دەماخ دەدات یادەوەریت بەهێز دەكات وەك ،بروكولی، كەلەرم ، بیبەر، سپیناخ.

سێیەم: گوێز، بەپێی توێژینەوەكان گوێز دەوڵەمەندە بە ڤایتامین ئێچ ، كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ بەهێز بوونی هزر و ئەو كێشانەی كە بەرەو تەمەن دەڕۆێت توشت دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا