پۆڵەتیک پرێس
لیمۆ گرنگیەکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، دوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان، ئاویش بەهەمان شێوە سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ جەستە، خواردنەوەی ئاو و لیمۆ بەیەکەوە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
خواردنەوەی ئاو و لیمۆ ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و کرداری هەرس دەدات، ئەگەری توشبوون بە قەبزی و سکچوون کەم دەکاتەوە، جەستە شێدار دەکاتەوە و ڕێگری لە وشکبونەوەی دەکات.
بەرگری لەش بەهێز دەکات، چونکە لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان، لیمۆ یارمەتی لەش دەدات لە چەوری کۆبۆوە و کێشی زیادە ڕزگاری بێت، بۆیە ئەگەر دەتەوێت کێشێکی نموونەیت هەبێت ڕۆژانە پەرداخێک گیراوەی ئاو و لیمۆ بخۆرەوە.