پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گەروو حاڵەتێکە لەهەموو وەرزەکاندا ڕووبەرووی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێتە و تووشی ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆریان دەکات.
بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی کاریگەری لەسەر تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، توێژینەوەکان باس لە هەندێک خواردن و خواردنەوە دەکەن کە پێویستە لەوکاتەدا لێیان دووربکەویتەوە ئەوانیش:
-خواردنە چەورەکان
گۆشتی سوور، بەرهەمی شیرەمەنیە چەورەکان، شیرینیەکان و خواردنە سوورەکراوەکان هەوکردنی گەروو زیاددەکەن.
-مزرەمەنیەکان
مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ، تەماتە و سندی خۆیان و شەربەتەکانیان لەکاتی هەوکردنی گەروودا نابێت بخورێن.
-بەهاراتەکان
ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەهاراتەکانیان تێدایە وەک بیبەر، کاری، مێخەک و ئەوانی دیکە باشترە لەکاتی ئەو نەخۆشیەدا نەخورێن چونکە هەوکردنەکە زیاددەکەن.
-خواردنە سوێرکراوەکان
خواردنە سوێرکراوەکان جگە لەوەی هەوکردنی گەروو زیاددەکەن خوران و ئازاری گەروو زیاددەکەن.
-قاوە
باشترە لەوکاتەدا قاوە و ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە نەخورێنەوە.