پۆڵەتیک پرێس
بەشێک لە خەڵک بەردەوام بەدەست ناڕێکی نوستنیانەوە دەناڵێنن، چەرەسێک جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە یارمەتی باشتربوونی نوستن و خەوێكی هێمن و قوڵ دەدات.
ئەو کەسانەی کێشەی نوستنیان هەیە ئەوا کاتژمێرێک پێش نوستن خواردنی هەندێک فستق یارمەتی بەخشینی پێکهاتەی میلاتۆنین دەدات کەوادەکات سیستمی خەوێکی ڕێک و خۆشت هەبێت، چونکە میلاتۆنین هۆرمۆنی تایبەت بە خەوە و زیادبوونی ئەو هۆرمۆنە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خەوێکی خۆش و ئارام.
میلاتۆنین وەک دەرمان واتە حەب دەدرێت بەو کەسانەی کێشەی قورسی خەویان هەیە بەتایبەتی کەسانی بەتەمەن، جگە لەوەش فستق یەکێکە لە چەرەسە بەناوبانگەکان لەجیهاندا بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.