پەیوەندی نێوان ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆری خوێن

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن جۆری خوێنی کەسەکان پەیوەندی نییە بە مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پزیشکانی ئەمریکی توێژینەوەیان کردووە لەسەر ١٠٠ هەزار کەس، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتوو هیچ پەیوەندییەک لەنێوان جۆری خوێن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا نییە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە توێژینەوەکانی پێشتر پێیان وابوو ئەو کەسانی جۆری خوێنیان A بێت ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە، چونکە توێژینەوەکان پێیان وابوو ئەو کەسانەی ئەو جۆرە خوێنەیان هەیە خانەکانی لوت و قورگیان ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە لە کەسانی دیکە.

توێژینەوە نوێیەکان ئەم گریمانەیە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ پەیوەندییەک لەنێوان جۆری خوێن و ڤایرۆسی کۆرۆنادا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا