سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شیری بادەم

پۆڵەتیک پرێس

شیری بادەم بەجێگرەوەیەکی باشی بەرهەمە شیرەمەنیەکان دادەنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی جەستەیان توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان نییە.

شیری بادەم دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، ڤیتامین، ڕیشاڵ، پڕۆتین و پۆتاسیۆم، بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp” ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە:

-کالۆری، شەکر و کاربۆهیدراتی کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە شکاندن، هەوکردن و فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی ددانەکان هەیە.

Jutarnji list - #bademovo mlijeko

-تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، ڕێگری لە هەوکردنەکانی پێست و ئەو زیانانە دەکات کە بەهۆی تیشکی سەروبنەوشەییەوە ڕووبەڕووی پێست دەبنەوە.

-ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس دەکات وەک غازات، سکچوون و ئاوسانی سک.

-کۆلیستڕۆڵی خراپی تێدانییە، بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا