دەست نیشان کردنی شێرپەنجە لەڕێگەی نینۆکەکانەوە

پۆڵەتیک پرێس

نیشانەی زۆر هەیە توشبوون بە شێرپەنجە دەردەخەن، بەڵام چۆن دەتوانرێت لەڕێگەی نینۆکەکانەوە دەست نیشانی شێرپەنجەی سی بکرێت؟

پزیشکەکان باس لە نیشانە باوەکانی شێرپەنجە دەکەن وەک، کۆکەی بەردەوام، هەستک کردن بە ئازاری سنگ، لەدەست دانی کێش و هەبونی ئازاری بەردەوام، کەمی ئۆکسجین و چەندین نیشانەی دیکە.

لەگەڵ ئەوانەشدا لەڕێگەی نینۆکەکانەوە دەتوانرێت دەست نیشانی شێرپەنجەی سی بکرێت بە پشت بەستن بە ئەستووری یان ناسکی زیاد لە پێویستی نینۆکەکان، ئاوسانی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ هەبوونی جۆرێک لە شێرپەنجەی لەش، یاخود هەبوونی پەڵەی ڕەش لەژێر نینۆکدا لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ شێرپەنجەی پێست.

پزیشکەکان جەخت لەوە دەکەنەوە لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنین و دەست نیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا