لەوەرزی زستاندا ئەم خواردنانە چارەسەری وشکبوونەوەی پێست دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

وەرزی زستان و کەش و هەوای سارد کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وشکبوونەوەی پێست هەیە، شێدارکەرەوەی پێست ڕۆڵێکی زۆری لە ڕێگریکردنی ئەو کێشەیەدا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”health”.

لەوەرزی زستاندا ئەم خواردنانە چارەسەری وشکبوونەوەی پێست دەکەن:

-مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، تایبەتمەندی دژەچرچولۆچی هەیە و یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، هەروەها پارێزگاری لە نەرمی و ڕەونەقی پێست دەکات.

-بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی لە خواردنەکاندا چارەسەری وشکی پێست دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەورییە تەندروستەکان، ڤیتامین و پڕۆتینەکانی تێدایە.

a cup of Wonder Update بيع المأكولات المنزلية debate Review graduate School

-ماسییەکانی وەک سەلەمون، تونە و ڕەنجە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدەن.

-خەیار بەیەکێک لە باشترین سەوزەواتەکان دادەنرێت کە سوودێکی زۆری بۆ پێستی وشک هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاو، کانزا و ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا