ئەم خواردنانە چارەسەری گێژبوون دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

گێژبوون یەکێکە لەو حاڵەتانەی ڕۆژانەی ڕوبەڕووی بەشێکی زۆری خەڵک دەبێتەوە، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە لەوانەیە بەهۆی نەخۆشی یان هۆکاری دیکەوە بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی و ژیانی ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگیان لەسەر ئەو دۆخە هەیە.

کاتێک گێژبوون بەهۆی نەخۆشیەکی دیاریکراوەوە بێت پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام ئەگەر ئەوە نەبێت لەوانەیە کێشەکە لە سیستمی خۆراکیت بێت، لەوکاتەدا دەتوانیت سوود لەم خواردنانە وەربگریت، چونکە چارەسەری گێژبوون دەکەن.

ئەم خواردنانە چارەسەری گێژبوون دەکەن:

-توو، شاتوو، شلیک، بلوبێری
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانەکانن، تایبەتمەندنی دژەهەوکردنیان هەیە و بەخێرای چارەسەری گێژبوون دەکەن.

تعرف على أنواع التوت بالصور - ويب طب

-تەماتە
وشکبوونەی جەستە لەوانەیە ببێتە هۆی دڵتێکەڵكهاتن، سەرئێشە و گێژبوون، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە شێداری جەستەت بکەیت، تەماتە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین سی یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و چارەسەری گێژبوون دەکات.

دراسة تثبت فاعلية الطماطم في الحماية من أخطر ما يصيب المخ | الوفد

-زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە چارەسەری گێژبوون دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ هەموو جەستە هەیە.

فوائد عديدة للزنجبيل.. لكن: احذر منه في هذه الحالات!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا