پۆڵەتیک پرێس
بڕژانگی درێژ و پڕ جواننەکی تایبەت بە چاوەکان دەدات، لەگەڵ بەکارهێنانی مکیاژ و گۆڕانی هۆرمۆنەکان بڕژانگەکان دەوەرن و تەنک دەبن، بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش چەند تێکەڵەیەک دەخەینەڕوو:
-توێکڵی لیمۆ
توێکڵی لیمۆ ڤیتامنەکانی سی و بی و ترشی فۆلیکی تێدایە یارمەتی گەشەی بڕژانگ دەدات، شێوازی بەکارهینانی، توێکڵی لیمۆی هاڕاو لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەیت و بۆ ماوەی ڕۆژێک دایدەنێیت، ڕۆژی دواتر پێش نوستن لە بڕژانگەکانی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، ئەم تێکەڵەیە دەتوانیت هەفتەی دووجار بۆ سێجار بەکاریبهێنیت.
-ڤازلین
ڤازلین یارمەتی شێدارکردنەوە و گەشەی بڕژانگەکان دەدات، شێوازی بەکارهێنانی، فڵچەیەکی ماسکارا دەهێنیت کەمێک ڤازلینی دەخەیتە سەر لە بەشی سەرەوە و خوارەوەی بڕژانگەکانی دەدەیت، دەتوانیت ڕۆژانە ئەم کردارە دوبارەبکەیتەوە.
-زەیتی ڤیتامین E
یارمەتی گەشەی بڕژانگەکان دەدات و ڕێگری وەرینیان دەکات، کەپسولێک لە ڤیتامینەکە دەشکێنیت و بە سەری پەنجە بە نەرمی لە بڕژانگەکانی دەدەیت بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک، دەتوانیت ڕۆژانە ئەم کردارە دوبارەبکەیتەوە.
-زەیتی گویزی هندی
چارەسەرێکی سروشتییە بۆ بڕژانگی بێهێز، یارمەتی پڕبونی بڕژانگەکان دەدات و هیچ زیانێکی نییە بۆ چاو، شێوازی بەکارهێنانی، کەمێک لە زەیتەکە دەکەیتە سەر فڵچەیەکی مسکارا و لە بڕژانگەکانی دەدەیت.