چ کاتێک گونجاوە بۆ گەرماو کردن؟

پۆڵەتیک پرێس

بە ڕای ریکی تایلەر پزیشکی بواری جوانکاری، کاتی گونجاو بۆ گەرماو کردن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، بۆ سود گەیاندن بە تەندروستی لەشی مرۆڤ.

بە پێی وتەکانی ئەو شارەزایە، حەمام کردن پێش نوستن دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی پێست لە میکرۆب و ئارەقەو پیسی .

هەروەها بەپێی بڵاوکراوەکانی بەریتانیا پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن، خۆشتن لە ئێواراندا دەبێتە هۆی، ئەوەی ڕێگە بە نوێ بوونەوەی پێست بدەیت.

هەروەها خۆشتن پێش نوستن دەبێتە هۆی، ڕێگری کردن لە دروست بوون لە زیپکەی پێست و بچوک بوونەوەی کونیلەکانی پێست، یەکێکیتر لە سودەکانیشی بریتیە لە باشتر کردنی چۆنیەتی خەوتن.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی زانایانیش ئەنجامیان داوە، خۆشتن کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی ڕێکخستنی هاوسەنگی لەش و لە، مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ و شەکرە دوورت دەخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا