پۆڵەتیک پرێس
لەوانەیە چەندین جۆری جیاواز لە شێرپەنجەی جگەر هەبێت ئەو جۆرەی زۆر باوە شێرپەنجەی خانەکانی جگەرە و زیانێکی زۆر بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت، چونکە وادەکات جگەر نەتوانێت بە باشی کارەکانی بکات
توشبوون بە شێرپەنجەی جگەر چەندین نیشانەی هەیە وەک:
-لەدەستدانی کێش بەبێ هیچ هەوڵدانێک
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-ئازاری بەشی سەرەوەی سک
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-بێهێزی و ماندوویی
-ئاوسانی سک
-زەردبوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە و چارەسەرکردنی، چونکە هەموو نەخۆشیەک لە سەرەتادا چارەسەرکردنی ئاسانترە.