پۆڵەتیک پرێس
هەندێک خواردن نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی تام و بۆنەکەی یان تێکدەچێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمای دەدەن دەربارەی هەندێک خواردن وەک، پەتاتەی نەشۆراوە پێویستە لە شوێنی وشکدا دوور لە بەفرگر و تیشکی خۆر هەڵبگیرێت، چونکە ئەو نیشاستەکەی ناوی دەگۆڕێت بۆ شەکر و ڕەنگەگەی دەگۆڕێت، هەروەها پیاز و سیر پێویستە لە بەفرگردا هەڵنەگیرێت چونکە لەشوێنێکی شێداردایە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بۆنەکەی.
ئەو خواردنانەی نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێن:
-هەنگوین
هەنگوین نابێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێت چونکە خەست دەبێتەوە و تێکدەچێت.
-ئەڤۆگادۆ و قۆخ
ئۆڤۆگادۆ و قۆخی پێنەکەیشتوو نابێت بخرێتە بەفرگرەوە، چونکە کرداری پێگەیشتنەکەی لە ژینگەی ساردا دەوەستێت.
-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون ئەگەر لە بەفرگردا هەڵبگیرێت ڕەنگ و تامەکەی لەدەست دەدات.
-چەرەسات و میوە وشک کراوەکان
تامەکەیان لەدەست دەدەن و زیاتر ڕەق دەبنەوە.
-نان
نان پێویستە لە بەفرگردا هەڵنەگیرێت، چونکە نیشاستەکەی ناوی وشک دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەڕوو کردن و تێکچوونی بەخێرایی.