لەڕێگەی ئەم پێکهاتە خۆراکییەوە خۆت لەم نەخۆشیانە رزگاربکە

پۆڵەتیک پرێس

سێ مەترسی تەندروستی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا دووچاری مرۆڤ دەبنەوە ئەوانیش، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و ئالزەهایمەر، بەپێی توێژینەوەکانیش دەرکەوتووە، ئەم مەترسیانە بە چۆنێتی ژیانی تەندروستیمانەوە بەندە.

بەپێی نوێترین توێژینەوەکان دەرکەوتووە، خواردنی ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی باش سیلینیۆمیان تێدایە، بەشێوەیەکی رێکخراو لە مەترسییەکانی توشبوون بەو نەخۆشیانە دوورمان دەخەنەوە.

بەپێی سەرچاوە زانستییەکان، سیلینیۆم پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا، کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە، ئەمەش بەهۆی ئەو توانایەی کە هەیەتی لە کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی بەر DNA دەکەوێت، لەگەڵ زیادکردنی بەرگری جەستە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

لە ٦٩ توێژینەوەدا کە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە هاتووە، بەرزبوونەوەی ئاستی سیلینیۆم لە خوێندا پەیوەستە بە دابەزاندنی مەترسی توشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە، لەوانەش شێرپەنجەی سنگ، کۆڵۆن و پرۆستات.

لە توێژینەوەیەکی دیکەشدا دەرکەوتووە، ئەوانەی کە توشی ئالزەهایمەر دەبن، رێژەیەکی کەمی سیلینیۆم لە خوێنیاندا هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ١٦ توێژینەوە بە بەشداری ٤٣٣ هەزار کەس کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن دەریانخستووە، خواردنی سیلینیۆم دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی “پڕۆتین سی کارلێککەر” کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لەڕێگای کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.

ئەو خواردنانەی کە رێژەیەکی زۆر سیلینیۆمیان تێدایە بریتین لە، خۆراکە دەریاییەکان، چەرەسات، مریشک، رۆنی گوڵەبەڕۆژە، قارچک و ژەمی بەیانیان لەوانەش ماست و شیر و هێلکە سەرچاوەی زۆر باشن بۆ دەستکەوتنی سیلینیۆم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا