حەوت هۆکار دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش لە ماوەی 24 کاتژمێردا

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک بەیانی هەڵدەستیت لە خەو لە زیادبوونی کێشت توشی سەرسوڕمان دەبیت؟ئەگەر جوانەکەت بەڵێ یە، ڕەنگە شەو خواردنێکی ناتەندروستت خواردبێت

لە لیستی خواردنەکاندا شەکرو خوێ بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێن بۆ زیاد بوونی کێش لە ،اوەیەکی کورتدا، هەردوو خواردنەکە بە ژەهری سپی ناو دەرێن، هەروەها دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەکان و چەندین نەخۆشی دیکە.

زۆر خواردنی خوێ

دەنکۆڵە سپییەکانی خوێ بێتاوان دەردەکەون لە زیادبوونی کێش دا، ڕاستە کالۆری تێدا نیە بەڵام کاریگەری زۆری لەسەر کێش هەیە.

خوێ شلەی جەستە هەڵدەمژێت وامان لێ دەکات زیاتر ئارەزووی خواردن بکەین و کێشمان زیاد بکات، ئەگەر خوێت زۆر خوارد ڕۆژی دواتر پێت سەیر نەبێت کە کێشت زیای کرد.

شەکر خواردن

هاوڕێکەی خوێ، بێجگە لە تامەکەی کەمێک کالۆری تێدایە، دوای خواردنی کێکێک یان ئایس کرێم، ئەگەر وەرزش نەکەی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشت، شەکر دەچێتە پاڵ چەوریەکانی لەش بە تایبەت ئەگەر شەوان بیخۆیت هەست بە زیاد بوونی کێشت دەکەی ڕۆژی دواتر

سەپڵمێنت و حەبەکان تەواوکەری خۆراک

هەندێک حەب و سەپڵمێنت هەن وا لە کۆگای لەش و ژەهرەکان دەکن ببنە هۆی زیادبوونی کێش، پێش وەرگرتنی تابلێت و سەپڵمێنتەکان دوای ئەنجام دانی پشکنینی خوێن وەربگیرێت.

قەبزی

دۆخێکی مەترسیدارە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بە تایبەت کاتێک خواردنی خێرا زۆر دەخۆیت و وەرزش ناکەیت، بۆیە باشتر وایە سەوزەو میوەی زۆر بخۆیت ئەو خواردنانەی ڕیشاڵیان زۆرە لەگەڵ وەرزش کردن.

بەرهەمەکانی تایبەت بە ڕێجیم

جێگرەوەی شەکر و بەکارهێنانی شەربەتەکانی ڕێجیم دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی ئامادە کراون شەکری دەست کردیان تێدایە.

خواردنی کاربۆ هێدرات لە ئێواەدا

باشتر وایە لە ڕۆژدا کاربۆهێدرات بخورێت بۆ ئەوەی ئەو وزەیەی لەجیاتی شەکر بە دەستی دەهێنیت بەکاری بهێنیتەوە، چونکە خواردنی کاربۆهیدرات ئێواران ڕاستەوخۆ پڵکەوتن دوای ئەوە، دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێش.

سەرچاوە هۆڕمۆنیەکان

ئەمە تەنها تایبەتە بە خانمان، ئایا لە ناوەڕاستی مانگدا هەست بە زیادبوونی کێش دەکەیت؟ ڕەنگە ئەمە بە هۆی نزیکبوونەوە بێت لە سوڕی مانگانە دوای تەواوبوون لە سوڕەکە کێشت ئاسایی دەبێتەوە، یاخود هەندێک کات لە کاتی دوو گیانیدا چونکە لە سەرەتادا پەیوەندی بە کۆرپەلەکەوە نیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا