بەریتانیا، خۆی بۆ شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی بەریتانیا، بۆ توندکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی سزای دارایی قورس بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپینێت کە سەرپێچی ڕێکارەکان دەکەن.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان و کەمتەرخەمی هاووڵاتیان سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی، حکومەتی بەریتانی ڕێوشوێنێکی نوێی توندی ڕاگەیاند، کە کەسانی سەرپێچیکار تا 10 هەزار پاوەند (13 هەزار دۆلار) سزای دارایی بدات.

 

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەم هەفتەیەدا هۆشداری دا کە بەریتانیا ڕووبەڕووی “شەپۆلی دووەمی پەتا” دەبێتەوە، ئەمەش بووە هاندانی سنووردارکردنی نوێ بۆ ملیۆنان کەس.

جۆنسۆن وتی؛  لە 28 ی ئەم مانگەوە، هەموو بریتانییەک ناچار دەبێت 14 رۆژ خۆی کەرەنتین بکات ئەگەر دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

وتیشی بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵ بوونی توشبووان، هەر هاووڵاتییەک هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و خۆپارێزی ئەنجام نەدات سزایەکی توندی دارایی دەدەن کە لە هەزار جونەیهی ئیستەرلینی تا بڕی 10 هەزار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا